Sefa Mutlu
27 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2022
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب یەتب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ئەنجام دا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لەبارەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین لە مۆسکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە، زانیاری بە رەجەب تەیب ئەردۆغان داوە.