Berk Özkan,Abdullah Abdulmanaf Shukur
24 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیامێکی ئاراستەی پاتریاکی ئەرمەنییەکانی تورکیا، ساھاک ماشالیان، کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا سڵاوی خۆی ئاراستەی پاتریاکی ئەرمەنییەکانی تورکیا، ساھاک ماشالیان و ئەندامانی بەڕێزی کۆمەڵگەی ئەرمەنی کرد و گوتی: "بەرێزەوە یادی ئەو ئەرمەنییە عوسمانیانە دەکەینەوە کە بەھۆی دۆخە سەختەکانی جەنگی جیھانی یەکەمەوە گیانیان لەدەستدا. سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی نەوەکانیان دەکەم".
ئەردۆغان لەبارەی دەستوەردانی وڵاتانی دیکە لە کاروباری تورکیا گوتی : "دەستوەردانە سیاسییەکانی لایەنی سێیەم لە کاروباری وڵاتەکەمان ھیچ کاتێک سوودی بە کەس نەگەیاندووە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەرلەمبارەیەوە گوتیشی: "ئەوەی ئێمەی پێکەوە بەستوەتەوە نە بەرژەوەندییە و نە لێپرسینەوەیە بەڵکو وابەستەیی راستگۆیانەمانە بۆ ھەمان وڵات و ھەمان بەھا و ئاکاری بەرز".
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا بانگەوازی ئەوەی ئاڕاستەی ئەرمینیا کرد کە لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و رێزگرتن لە یەکتر پەیوەندییەکانی نێوانیان گەشە پێبدەن.
سەرکۆمار ئەردۆغان راشیگەیاند کە "رێگە نادەین کلتووری سەدان ساڵ پێکەوە ژیانی تورک و ئەرمەنییەکان کە بووەتە نموونە بۆ ھەموو مرۆڤایەتی، لەبیرببرێتەوە".