Aynur Ekiz,Muhammet Ali Kemal
22 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2018
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتداری فەڵەستین مەحمود عەباس ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی نێو سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەستکەوتوون، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هیوای سەلامەتی بۆ مەحمود عەباس خواستووە و هەردوولا دوایین زانیارییان سەبارەت بە پێشهاتەکانی فەڵەستین تاوتوێکردووە.
ئەردۆغان خۆشحاڵیی خۆی بە باشیی تەندروستی عەباس دەربڕیوە و زانیاریی سەبارەت بە کۆبوونەوەی لووتکەی نائاسایی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی کە رۆژی ١٨ی نیسان لە ئیستانبوڵ بەرێوەچوو، هەروەها لەبارەی راگەیەنراوی کۆتایی لووتکەکە، داوەتە ناوبراو.
هەردوولا جەختیان لەوەکردەوە کە کۆتاییهاتنی لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی لەرووی نیشاندانی هەڵوێستێکی هاوبەش لەلایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە، گرنگی خۆی هەیە.
ئەردۆغان و عەباس جەختیان لە سووربوونی خۆیان لەسەر گواستنەوەی پیشێلکارییەکانی گوێزانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس و کوشتنی هاووڵاتییانی بێتاوانی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان کردەوە.
لای خۆشییەوە مەحمود عەباس سوپاسی خودی ئەردۆغان و تورکیای بۆ پشتیوانییکردنیان لە دۆزی رەوای فەڵەستینییەکان کرد.