Sangar Hamad Azeez
07 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
بڕیارە ئەمشەو سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجام بدات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراون، پەیوەندی تەلەفونی نێوان هەردوو سەرکردە کاتژمێر ١٢:٠٥ خولەکی شەو ئەنجام دەدرێت.
لای خۆیەوە کۆشکی سپیش ئاماژەی بەوەکرد کەوا لە پرۆگرامی ئەمڕۆدا سەرۆکی ئەو وڵاتە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ئەنجام دەدات.