Sangar Hamad Azeez
07 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2017
رژێمی ئەسەد لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لەم چوارچێوەیەشدا، هێزەکانی رژێم بەسوود وەرگرتن لە ئاگربەست بۆردومانی ئەوناوچانە دەکەن کە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سووریا دەستیان خستوون، ئاگربەستی نێوان رژێمی ئەسەد و ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە لە ٣٠ کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بەدەستەبەری رووسیا و تورکیا ئەنجامدرا لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە بەردەوام پێشێل دەکرێت.
لە ئێستادا ناوچەی غۆتەی رۆژهەڵات سەربە پارێزگای گوندەواری دیمەشق پێکدادانێکی چڕ روودەدات و رژێمی ئەسەد بەردەوامە لە بۆردومان و پێشڕەوییەکانی لە ناوچەکە.
هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا، دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان بۆسەر غۆتەی دیمەشق ئەنجام دا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆردوومانەکە کوژراو برینداری لێکەوتۆتەوە.
بانگەشەی ئەوەش دەکرێت کە رژێمی ئەسەد لە بۆردومانەکەدا غازی کلۆری بەکارهێناوە کە بەهۆیەوە ٧ سەرباز زامدار بوون.