Mazın Asad
29 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
ئوسامە ئەبو زەید بەناوی گرووپەکانی چەکداری ئۆپۆزسۆنی سووریا روونکردنەوەیەکی دا و رایگەیاند ئاگربەستەکە سەرانسەری سووریا دەگەرێتەوە و ھیچ ناوچەیەک پشتگوێ نەخراوە و لە ھەمان کاتدا گشت گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکە دەگرێتەوە.
ئەبو زەید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە ھۆتێلێکی شاری ئەنقەرە رایگەیاند لە پێناو چارەسەری قەیرانی سووریا، ئەمڕۆ کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لەژێر گەرەنتی تورکیا و رووسیا رێککەوتنی ئاگربەست کراوە.
ئەبو زەید ئاماژەی بەوە دا کە ١٣ گرووپ واژوویان لەسەر رێککەوتنەکە کردووە و گوتیشی: "ئاگربەستەکە سەرانسەری سووریا دەگەڕێتەوە و ھیچ ناوچەیەک پشتگوێ نەخراوە و لە ھەمان کاندا گشت گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکە دەگرێتەوە".
ناوبراو راشیگەیاند کە حکوومەتی رووسیا گەرەنتی پابەندبوونی رژیم و میلیشیا بیانییەکانی لایەنگری رژێم لە ئاگربەستەکە لە ئەستۆ دەگرێت.
ئەبو زەید لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە کە لە کۆبوونەوەکان بە تێروتەسەلی تاوتوێ پرسی سووریا کراوە و گوتیشی: "جەخت لەوە دەکەمەوە کە لە قۆناغی دانوستانەکان بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی رژێم و حکوومەتی ئێران کۆنەبووینەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو کە حکوومەتی رووسیا گەرەنتی پابەندبوونی رژێم ئەسەد و لایەنگری و ھەروەھا حکوومەتی تورکیاش گەرەنتی ئۆپۆزسیۆنی لە پڕۆسەی ئاگربەستەکە لەئەستۆ دەگرێت.
ئەو نوێنەری ئۆپۆزسیۆنی سووریا دووپاتی کردەوە کە ئاگربەستەکە تەواوی گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن لەخۆ دەگرێت و راشیگەیاند چاوەڕێی بەڵێنی دەرکردنی میلیشاکانی ئێران و پابەندبوون بە ئاگربەستەکە لە رووسیا دەکەن.
ئەبو زەید گوتیشی: "بەپێی رێککەوتنەکە، لە ماوەی مانگێدا رژێم و ئۆپۆزسیۆن بۆ چارەسەری سیاسی کۆدەبنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دەستەی دانوستانکاری باڵا نوێنەرایەتی ئۆپۆزسۆن دەکات و بێجگە لەوە پێکھاتەکانی وەک رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە بەناوی ئۆپۆزسیۆن بەشداری ھیچ کۆبوونەوەیەک ناکات".
ئەبو زەید روونیشی کردەوە کە ئێران بە بردنی میلیشیاکانی بۆ سووریا، ھەوڵی داگیرکردنی ئەو وڵاتە دەدات و راشیگەیاند تورکیا پشتگیریکردنی لە بیرۆکەی دەرکردنی میلیشاکان نزیک لە ئێران لەو وڵاتە دەکات.
ھاوکات پەیامێکی بۆ گەلی سووریا نارد و گوتیشی: "رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر و دەستمان لەسەر چەکەکانمان دەبێت. بەھەموو شێوەیەک ئامادەین بۆ ھەموو فیداکارییەک بۆ رزگارکردنی گەلی سووریا لە کێشەکان".
ئەبو زەید بەھۆی ھەوڵەکانی تورکیا بۆ قۆناغی ئاگربەست و کۆتایی ھێنان بە خوێڕێژی لەو وڵاتەدا، ستایشی تورکیای کرد.