Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
08 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرلە به‌ڕێكه‌وتنی بۆ مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "هاریکارییەکانمان لەگەڵ رووسیا زیاتر و بەهێزتر ده‌كه‌ین و بەردەوام دەبێت".
ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی کە له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجامی ده‌دات بابەتی هەڵگرتنی ڤیزا یەكێكە لە ناونیشانی رۆژەڤەكانیان.
ئه‌ردۆغان باسی له لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو كرد سه‌باره‌ت به لكاندنی كه‌ناری خۆرئاوا به ئیسرائیل و گوتی: "هەر كارێك كە ناتانیاهو ئەنجامی دەدات، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە. بەهەموو شێوەیەك، كەناری خۆرئاوا خاكی فەڵەستینییەكانە".
سه‌باره‌ت به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی بڕیاره بكرێته سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئەو رستە نهێنییە، وەك خۆی لەسەر مێزی گفتوگۆیە، شەوێك رەنگە لەپڕێكدا بگەینە ئەو شوێنەی دەبێت پێی بگەین".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی قۆناغی تانه‌دان له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، رایگه‌یاند "قۆناغی بژاردەی ئەم كارە تەواو بوو. قۆناغی لەمەودوا، قۆناغی دادگایە. پێداچوونەوە بە سكاڵاكاندا كۆتایی دێت. دوای دەرچوونی دەڵێین ئەنجامەكەی لەسەر سەر و لەسەر چاومان".