Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
27 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2019
دوزجە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لە دۆخێكی لەم جۆرەدا و بەهەر هۆكارێك بێت، نەچوون بۆسەر سندوقەكانی دەنگدان، سزادانی وڵات و گەلە نەوەك ئێمە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی گردبوونەوەیەکی جەماوەرییدا لە دوزجە گوتارێکی پێشکەشکرد.
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی گوتارەکەیدا گوتی: "هەستی تووڕەیی، زویربوون و وانە پێدان شتێكی دیكەیە و خاوەندارێتی لە ئیرادەی گەل لەسەر سندوقی دەنگدان شتێكی دیكەیە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "ئەوەی دڵی گەلەكەمانی شكاندووە، واتا دڵی ئێمەی شكاندووە. بێگومان باجی ئەمە دەدات. ئەو شوێنەی ئیرادەی گەلی تیادا بەرجەستە دەبێت هەڵبژاردن و سندوقی دەنگدانە. هەر هاووڵاتییەكمان كە یەكشەممە ناچێتە سەر سندوقەكان، دەبێت بزانێت كە ئیرادەی خۆی داوەتە دەست ئینسافی ئەوانەی دەچن دەنگ دەدەن".
پاشان سەركۆماری توركیا رایگەیاند "هەردەنگێك كە بەكارنەهێندرێت، رۆنێكە و نانی ئەوانەی پێ چەور دەكرێت كە دەیانەوێت ئەم وڵاتە و ئەم گەلە هەڵبخەڵەتێنن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "لە دۆخێكی لەم جۆرەدا و بەهەر هۆكارێك بێت، نەچوون بۆسەر سندوقەكانی دەنگدان، سزادانی وڵات و گەلە نەوەك ئێمە".
سەركۆماری توركیا راشیگەیاند "لەكاتێكدا لە ئاك پارتی-دا سیاسەت دەكەیت، تەنها لەبەرئەوەی كاندیدنەكراوی دەچیتە شوێنێكی دیكە، ئەمە ناوی خزمەتكردن نییە بەشارەكەت، هەوڵێكە بۆ خزمەتكردن بەخۆت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان دواتر گوتی: "رۆژی یه‌كشه‌ممه به جوانترین شێوه وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌ده‌ینه‌وه كه هه‌وڵی دابه‌شكردنی ٨١ پارێزگای توركیا ده‌ده‌ن. با له كه‌شێكی دیموكراسییانه‌دا وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه. با وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی هێرشده‌كه‌نه سه‌ر ئایینه‌كه‌مان له ١٦ هه‌زار و ٥٠٠ كیلۆمه‌تردا و ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بانگهكهمان له گۆڕه‌پانی ته‌قسیم بده‌ینه‌وه".