Rewa Mahmood Hasan
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "کەسەیری زمانی مەیدانەکان دەکەین، لەم هەڵبژاردنەدا زۆر لە کۆمپانیاکانی راپرسی بەهەڵەدا دەچن".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە پەخشی راستەوخۆی کەناڵەکانی ئاهەبەر و ئەی تیڤی تورکی وەڵامی پرسیارەکانی تایبەت بە رۆژەڤ دایەوە.
سەرەتا ئەردۆغان باسی لە راپرسی کۆمپانیا تایبەتەکان کرد سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و گوتی: "کەسەیری زمانی مەیدانەکان دەکەین، لەم هەڵبژاردنەدا زۆر لە کۆمپانیاکانی راپرسی بەهەڵەدا دەچن. ئەم هەڵبژاردنە دەردەکەوێت کە کۆمپانیاکانی راپرسی زۆر هەڵەن، راپرسی راستەقینە رۆژی یەکشەممە ئەنجام دەدرێت".
لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سەر قەندیلیشەوە ئەردۆغان گوتی، "بەرپرسی ناوچەی قەندیل، زۆر گرنگە. لەگەڵ ئەمەدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و گوتەبێژی رێکخراو. وەک ناو نایڵێم. ئەم ناوە چونکە لەراستیدا دەناسرێت بەڵام برادەران دەڵێن ئێستا لە دۆخی کۆمادایە (غەیبوبە)، و لە سەرکردە کادرەکانە. پێشتریش بەرپرسی شنگال کوژرا. ئێستا بەو چەشنە پرۆسەیەک هەیە کە بەردەوامە".
ئەردۆغان لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە قەندیل گوتی، "فڕۆکە بێفرۆکەوانەکان پێگەکان دیاری دەکەن، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار پێگە دیاریکراوەکان بۆردومان دەکەن، دواتر ئێف-١٦ ەکان تەداخول دەکەن، ئەو ئێف-١٦یەش بە لێدانەکانیان ئەمە چارەسەر دەکەن".
لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئەردۆغان رووی کردە هاووڵاتیانی کورد لە تورکیا گوتی: "روو دەکەمە هاووڵاتیانی کوردمان؛ ئەوانەی ئیدارەی ئێوەیان بەبارمتە بردووە، وەرن بەشێوەیەکی دیموکراتیانە لە سندوقەکانەوە وەڵامی پێویست بدەنەوە".
دواتر سەرکۆماری تورکیا باسی لەو دەنگۆیانە کرد کە بەدەمیەوە درۆیان هەڵبەستووەو گوتی: "کە تێگەیشتن لەگەڵ هاوپەیمانی جمهووردا پێان ناکرێت دەنگۆی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە من بەو برا کوردەکانم گوتووە تیرۆریست، ئەوانەی دەنگ بە هەدەپە دەدەن، هانایان بۆ درۆیەکی گەورە برد. ئەمە دابەزینە بۆ ئاستی نزم".
لەبارەی مشتومڕەکان لەسەر دەستەواژەی کوردستانیش ئەردۆغان گوتی، "تاکو هاوپەیمانی جمهوور بەردەوام بێت، لەسەر ئەم خاکە ناتوانن ناوچەیەک دروست بکەن بەناوی 'کوردستان'ەوە".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لەبەرامبەر هەدەپەدا گوتی: "هەدەپە لەکوێ کاندیدی نیشان نەدابێت، ئەوە بزانن ئەوێ یەکێک لە خۆیان لەوێیە. کێیە قەندیل. ئەو دیاری دەکات و دیزاینی دەکات لەخواریشیەوە بەوچەشنە کار دەکە".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەوەی بەزۆر رەنگی دەنگی میللەتەکەمان دەگۆڕن، ئێمە لەبەرامبەریان دەوەستین".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان رایگەیاند: "جارێکی تر دەیڵێمەوە ئەوەی لەملاو و ئەملا، لە گۆشەوە تێوەگلابێت بە تیرۆر، لە کارەکەی لادەبرێت".