Abdullah Shukur
08 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2016
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند کە دەنگۆی ھەڵاتنی بەشێک لە سەربازانی کودەتاچی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ بۆ قەندیل دوورە لە راستی.
سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی گەل و راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند کە چەند ھەواڵێک لەبارەی ھەڵاتنی سێ ژەنەراڵ و ٥٦ سەرباز بە ھیڵکۆپتەرێک بۆ سلۆپی و لەوێشەوە بۆ باکووری عێراق و ئینجا قەندیل بڵاوبووەتەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند: "ئەم ھەواڵانە دوورە لە راستی. بەیانی ١٦ی تەمووز ٢٠١٦ لە سیلۆپی سوپای تورکیا کۆنترۆڵی لەدەست خۆی بووە و ھیچ ھێلیکۆپتەرێک جموجۆڵی نەبووە".