Arif Yakıcı,Muhammet Ali Kemal
15 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''براکەم، ئەو کەسەی دەنگ بە 'نەخێر' دەدات، لێی تێدەگەم، بەڵام ناتوانم بەیەک شێوە تەماشای ئەوەی کە دەڵێت 'بەڵێ' و ئەوەی کە دەڵێت 'نەخێر'، بکەم. چۆن دەکرێت بیانخەمە نێو یەک تای تەرازوو؟ ئایا شتی لەو جۆرە دەبێت؟ ئەوەی کە بە تێگەیشتنەوە پێشوازییان لێدەکەین، جودایە. بۆچی؟ چونکە ئەمە دیموکراسییە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ناوچەی توزڵای ئیستانبوڵ گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئەردۆغان باسی لەوەکرد ''هەندێک کەس دەڵێن ئەوەی کە دەڵێت 'بەڵێ' و ئەوەشی کە دەڵێت 'نەخێر' وەک یەکن'' و رایگەیاند: ''براکەم، ئەو کەسەی دەنگ بە 'نەخێر' دەدات، لێی تێدەگەم، بەڵام ناتوانم بەیەک شێوە تەماشای ئەوەی کە دەڵێت 'بەڵێ' و ئەوەی کە دەڵێت 'نەخێر'، بکەم. چۆن دەکرێت بیانخەمە نێو یەک تای تەرازوو؟ ئایا شتی لەو جۆرە دەبێت؟ ئەوەی کە بە تێگەیشتنەوە پێشوازییان لێدەکەین، جودایە. بۆچی؟ چونکە ئەمە دیموکراسییە. بەڵام ئەگەر هەموویان بخەینە نێو یەک تای تەرازووەوە، ئەی ئەو هەموو خەباتە لەپێناو چیدا دەکەین؟ وانییە؟''.
سەرکۆماری تورکیا داوایکرد هەمووان بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و رایگەیاند: ''بەدڵنياییەوە بچن دەنگ بدەن. هاوڕی پەیوەندیدارەکانمان تا کۆتایی چاودێریی دەنگەکان دەکەن تا دەگاتە قۆناغی فەرمی. لەبیرتان نەچێت. دەنگمان شەرەفمانە''.