Abdullah Shukur
23 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامیداوە گوتی: "دەتوانم بڵێم لەگەڵ بەڕێز ترەمپ گفتوگۆیەکی ئەرێنیمان لەبارەی سووریا ئەنجامداوە".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە پرۆگرامی ھاوبەشی کەناڵی سی ئێن ئێن تورک و کەناڵی دی تورکیا کرد و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
ئەردۆغان لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامیداوە گوتی: "دەتوانم بڵێم لەگەڵ بەڕێز ترەمپ گفتوگۆیەکی ئەرێنیمان لەبارەی سووریا ئەنجامداوە".
ئەردۆغان گوتیشی: "لەگەڵ بەڕێز ترەمپ خاوەنی پەیوەندییەکی ئەرێنین لە خاڵێکدا. ئەمەش وا دەکات کێشەیەکی زۆر بە ئاسانتر چارەسەر بکەین. خۆی منی داوەتکردووە (بۆ ئەمریکا)، منیش گوتم "پێشتر من چاوەڕێی ئێوە دەکەم. لە دوای ٣١ی ئادار لەوانەیە سەردانێک بۆ واشنتۆن لە ئارادا بێت، لەوانەیشە خۆی (ترەمپ) سەردانی تورکیا بکات".
ئەردۆغان لەبارەی ئەو ناوچە ئارامەی کە لە باکووری سووریا دروست دەکرێ گوتی: "ئەگەر ناوچەیەکی ئارام لە سنوورەکانی ئێمە پێکبھێنرێت، ئەوا لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دامەزراندنی قەییوم کە لە بری سەرۆک شارەوانییە لەکارلابراوەکانی ھەدەپە دەستبەکار دەبن گوتی :"بە دامەزراندنی قەییوم درەنگیش کەوتین. ئەگەر لەکاتی پێویست ئەم دامەزراندنانەمان کردبا. ئێستا باشووری رۆژھەڵات لە پێگەیەکی زۆر جیاواز دەبوو".