Abdullah Shukur
23 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2019
دوزجە - AA
جێگری سەرکۆماری تورکیا، فواد ئۆکتای رایگەیاند، "ئەو بۆچوونە سیاسییەی کە ھێزی لە گەل وەرنەگرتووە، مەحکوومی شکستە، ھەروەک لە ھاوپەیمانی زیللەت دەبینرێت. ھاوپەیمانی زیللەت ھێزی خۆی لە کێ وەردەگرێ؟ بە دڵنیاییەوە لە فەتۆ و قەندیل نەک لە گەل".
ئۆکتای لە رێوڕەسمی راگەیاندنی پڕۆژە لەلایەن کاندیدی سەرۆکایەتی شارەوانی دۆزجە لەسەر لیستی ئاک پارتی گوتارێکی پێشکەش کرد.
جێگری سەرکۆماری تورکیا، فواد ئۆکتای رایگەیاند کە تورکیا لە ماوەی ١٦ ساڵی رابردوو، لە سەرجەم دۆخە سەختەکان بە بەھێزی تێپەڕیوە و ئەمەش بە گشت جیھان نیشانداوە.
فواد ئۆکتای باسی لە ھاوپەیمانی میللەت لە نێوان جەهەپە و هەدەپە کرد و رایگەیاند: "ئەو بۆچوونە سیاسییەی کە ھێزی لە گەل وەرنەگرتووە، مەحکوومی شکستە، ھەروەک لە ھاوپەیمانی زیللەت دەبینرێت. ھاوپەیمانی زیللەت ھێزی خۆی لە کێ وەردەگرێ؟ بە دڵنیاییەەوە لە فەتۆ و قەندیل نەک لە گەل".