Sangar Hamad Azeez
09 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە بەربژێری جەهەپە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار موحەرەم ئینجە کرد.
کۆبوونەوەکە کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار دوور لە چاوی میدیاکاران بەڕێوەچوو نزیکەی ٤٠ خولەکی خایاند.
لە کۆبوونەوەکە هەردوو بریکاری فڕاکسیۆنی جەهەپە موستەفا ئەلیتاش و ئەنگین ئاڵتای ئامادەبوون.
ئینجە لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان دوای کۆبوونەوەکە گوتی: "هیوای سەرکهوتن بۆ بەڕێز سەرۆکی گشتی و ئاک پارتی دەخوازین. گفتوگۆمان کرد و دەردەدڵمان کرد".
بە هەمان شێوە موستەفا ئەلیتاش گوتی: "گفوگۆیەکی باش بوو هەردولا هیوای سەرکەوتنیان بۆ یەکتر خواست".
لەبارەی لێدوانی ئینجە کە بۆ رۆژنامەنووسان گوتبووی "دەردە دڵمان کرد"، ئەلیتاش گوتی: "بەڵی گفتوگۆیەکی زۆر باش بوو".