Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
01 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کردنەوەی ساڵی نوێی یاسادانانی پەرلەمان گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە میانی گوتارەکەیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ویستیان لە رێگەی ئۆپەراسیۆنەکانیانەوە لە نیوەی شەودا، ئابوورییمان دابڕمێنن. پشت بەخوا لەسەر رێگەی تێپەڕاندنی ئەو هێرشە لە پێشڕەوییداین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی سیستمی حكوومه‌تی سه‌ركۆماری گوتی: "بێگومان وه‌ك هه‌ر قۆناغێكی راگوزه‌ر، ده‌کرێت له‌م قۆناغه‌شدا هه‌ندێك كێشه هه‌بێت. ده‌ستبه‌جێ رووبه‌ڕووی هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌بینه‌وه كه رووده‌دات و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌و بهرزونزمییهی ئابووری كه هه‌رگیز شایانی ئه‌م دۆخه نه‌بووین، وایكردووه ئه‌م كێشانه زیاتر ده‌ربكه‌ون".
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "ئامانجمان پاككردنه‌وه‌ی قه‌ندیل و شنگاله له رێكخراوی تیرۆریستیی دابه‌شكار كه خەریکە (شنگال) دەبێتە قه‌ندیلێکی نوێ".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکاشدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "سوورین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ئەو عەقڵییەتە خواروخێچەی کە هەوڵدەدات لە رێگەی کردنە بیانووی قەشەیەک کە بە هۆی پەیوەندییە ناڕوونەکانی لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا دادگایی دەکرێت، سزا بەسەر وڵاتەکەماندا بسەپێنێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتیشی: "پشتیوان به‌خودا به‌زووترین كات كێشه‌كانی نێوانمان چاره‌سه‌رده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین بتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا جارێكی‌تر په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای گیانی هاوبه‌شیی ستراتیجی به‌ره‌وپێش ببه‌ین".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند "به هۆی ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له بری ئه‌وه‌ی به دیالۆگ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیی و یاساییه‌كانی نێوانمان بدات هه‌وڵی دا به هه‌ڕه‌شه‌كردن و گوشار كێشه‌كان چاره‌سه‌ری بكات به‌مه‌ش رێگایه‌كی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژارد. ئه‌و ئیداره‌یه كه به‌قسه‌ی خۆیان بێت ئامانجیان ئه‌وه باجمان پێبده‌ن له‌ڕاستیدا له ماوه‌ی مامناوه‌ند و درێژ مه‌ودادا به‌مه گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر له ئه‌مریكا ده‌ده‌ن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی رووسیاشەوە گوتی: "چەندین کاری ئاژاوەگێڕیی بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی ئێمە و رووسیا ئەنجامدران. بە هەوڵی هەردوولا لەسەر ئاستی عەقڵانییەت و هێمنی، ئەو ئاستەنگانەمان تێپەڕاند. ئینشائەڵڵا لە قۆناغی داهاتوودا کەشی ئەم هاریکارییە ئەرێنییەی کە لەگەڵ رووسیادا هەیە، بەهێزتر دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا هەروەها رایگەیاند "توركیا داوای پاره‌ی له كه‌س نه‌كردووه، هه‌موو هه‌وڵێكی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه به سه‌رمایه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌به‌رهێنان له وڵاته‌كه‌مان ئه‌نجام بدرێت. هیچ پیشه‌وه‌ر، بازرگان، كرێكار و هاووڵاتییه‌كمان بۆ ئینسافی هه‌لپه‌رستان كه ره‌وشت و ویژدانیان نییه، به‌جێناهێڵین. بێ چاوپۆشیكردن له یاساكانی ئابووریی بازاڕی ئازاد، هه‌موو رێوشوێنێك ده‌گرینه‌به‌ر و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".