1 23
04 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2017
زۆنگولداک - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "بەھەموو جۆرێک ھەڵکردنی ئاڵایەکی دیکە جگە لە ئاڵای نیشتمانی لە کەرکووک بە کارێکی ھەڵە دەزانین. با خاوەنی ئەو ئاڵایە ئەوە بزانن کە ئەوان دابەشکاری دەکەن. لێرەوە بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێم، با ساتێک زووتر لەو ھەڵەیە پاشگەزببێتەوە".
ئەردۆغان لەمیانی گوتارێکی لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پرۆژەیەک لە شاری زۆنگوڵداک، ئاماژەی بە پرسی کەرکووک کرد.
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکووک، رایگەیاند: "بەھەموو جۆرێک ھەڵکردنی ئاڵایەکی دیکە جگە لە ئاڵای نیشتمانی لە کەرکووک بە کارێکی ھەڵە دەزانین. با خاوەنی ئەو ئاڵایە ئەوە بزانن کە ئەوان دابەشکاری دەکەن. لێرەوە بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێم، با ساتێک زووتر لەو ھەڵەیە پاشگەزببێتەوە. ھاوکات لە ئێستادا حکوومەتی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە کە ئەمەی پێ راست نییە. ئێمەش بە ھەمان شێوە ھۆشداری خۆمان دەدەین، چونکە ئێمە وەک تورکیا بە قسەی بێ بنەمای "کەرکووک ھی کوردەکانە"، ھەرگیز ناگونجێین. کەرکووک بە تورکمان، عەرەب و کورد ھی گشتیانە. بۆیە مەچنە نێو دەنگۆی ئێرە "ھی ئێمەیە"، ئەگینا باجی ئەمە زۆر قورس دەبێت. لە ئێستادا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا باشە. ئەم پەیوەندییانە تێک مەدەن. دەستبەجێ ئەو ئاڵایەتان دابگرن. تەنھا بە ئاڵای نیشتمانی عێراق درێژە بە رێگاکەتان بدەن. ئەگینا ناچار دەبن لەم خاڵەی ئێستادا ھەنگاو بۆ دواوە بنێن".