ئه‌نقه‌ره
له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌شی ناوخۆیی كه له‌لایەن وه‌قفی خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌ی گه‌نجانی توركیا دروست کراوە، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد و زۆر بەتوندی رەخنەی لە پێکهاتەی هاوتەریب (جەماعەتی گولەن) گرت.
ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "ساڵانێکی دوور‌و درێژە پێکهاتەی هاوتەریب (جەمەعەتی گیولەن ) هەستی کەسانی ناو پەروەردەیان بۆخۆیان بەکار هێناوە و ئەو شتەی بەناوی زەکات و قوربانی و یارمەتییەوە کۆیان دەکردەوە، لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات‌دا دژی تورکیا و لە کەس و پارتێک دا بەکاریان دەهێنا کە هیچ کات بۆ بەرژەوەندی تورکیا کاریان نەکردووە".
سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند "نەک تەنیا لەناوخۆی وڵات‌دا بەڵکو لەدەرەوەی وڵاتیش لە دروست کردنی لۆبی دژی تورکیادا خەرجیان دەکرد. دەهاتن و بەناوی رەزای خواوە یارمەتییان کۆدەکردەوە و لە گرووپی ژوورە تاریکەکاندا خەرجیان دەکرد. دواتر بەدەستی خۆیان چاڵیان بۆ خۆیان هەڵکەند. سەریان دای بە دیواری میللەتدا و شەقەزللەی میللەتیان خوارد و دانیشتن".