17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی تورکیا-ی کرد.
ئەردۆغان بە رێوڕەسمێکی فەرمی لە کۆشکی کۆماری پێشوازی لە کازمی کرد.
دواتر شاندی هەردوو وڵات کۆبوونەوە هەروەها ئەردۆغان و کازمی کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان ئەنجامدا.
بڕیاریشە دوای کۆبوونەوەکان چەند رێککەوتنێک لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ بکرێن.