Rewa Mahmut Hasan
13 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2017
لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی جەماوەری لە شاری گیرەسون، سەرکۆماری تورکیا گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە ریفراندۆم و چەند پرسێکی دەرەکی کرد.
سەرەتا ئەردۆغان ئاماژەی بە گرنگی گۆرانکاری دەستووری بۆ داهاتووی تورکیا کرد و گوتی: "ئەم گۆرانکارییە مەرجە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ٢٠٢٣، ئەم گۆرانکارییە بەتایبەت بۆ نەوەکانی داهاتوو زۆر پێویستە، نەوەی دوای ئەمە دیدی خۆیان بۆ ٢٠٥٣ و ٢٠٧١ دەخەنەڕوو، و پلانی بۆ دادەنێن".
وەک ئاماژەیەکیش بۆ رێزگرتن لە خوێنی قوربانیانی کودەتای ١٥ی تەمووز و دژ بە هەڵوێستی گر٣وپی تیرۆریستی فەتۆ و پەکەکە، ئەردۆغان رایگەیاند "لەو بڕوایەدانین هیچ کەسێک بە جۆرێک بڕیار بدات کەسوکاری شەهیدان و بریندارەکان نیگەران بکات و گرووپە تیرۆریسییەکان دڵخۆش بکات".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە لە سیستەمی نوێدا ئیتر بە بەردەوام دۆڕاندن لە ھەڵبژاردن، قۆناغی "دانیشتن لەسەر کورسی بە کۆنترۆڵ" نامێنێت و گوتیشی: "حەوت ھەڵبژاردنی دۆڕاند، بەڵام ھێشتا لەسەر کورسییەکەی دادەنیشێت. دەزانن، ناوی ئەمە سەرۆکی گشتییە بە کاسێت. بە کاسێت ھاتوو و ئەمجارە بە کاسێت دەڕوات. ئێستا کاسێتیش نییە، بەڵکو ئیتر بە سی دی دەڕوات. بۆیە لە قۆناغی داھاتوودا گەورەترین چاکسازی لە پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی دەکرێت".
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئەردۆغان ئاماژەی بە هەڵوێستی دوژمنکارانەی ئەورووپا دا و گوتی: "ئەورووپا دەرگای بەسەر وەزیرە تورکەکاندا داخستووە و بەرووی تیرۆریستاندا کردوویەتیەوە. ئەورووپا هەرچی دەکەن با بیکەن رووە راستەقینەکانیان بەدیار دەکەوێت. رووی خۆی کە بریتییە لە نەتەوە پەرستی ، فاشیستی. دژە بیانی و دژە ئیسلام وا خەریکە بەدەرکەوێت. ئیدی وا بەدیار دەکەوێت کە دژی ئیسلامن و ئارامیان نییە لە بەرامبەر ئیسلام. هەرچی دەکەن با بیکەن بێ هودەیە".