Abdullah Shukur
13 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بڕیاری دادگای تورکیا پەیوەندیدار بە پیاوی ئایینی بە رەگەز ئەمریکی، ئاندریو کرایگ برونسۆن رایگەیاند: "بەڕێز سەرۆک ترەمپ، وەک ھەمیشە جەختم لەسەر کردووەتەوە، دادگای تورکیا بە شێوەیەکی سەربەخۆ بڕیاری داوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "بەڕێز سەرۆک ترەمپ، وەک ھەمیشە جەختم لەسەر کردووەتەوە، دادگای تورکیا بە شێوەیەکی سەربەخۆ بڕیاری داوە".
ئەردۆغان راشیگەیاندووە: "ھیوادارم ئەمریکا و تورکیا وەک دوو ھاوپەیمان بەردەوام بن لە ھەماھەنگی لەگەڵ یەکتر".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمریکا و تورکیا بەرەنگاربوونەوەیەکی ھاوبەش بەرامبەر بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان بە تایبەتی پەکەکە، داعش و فەتۆ بەڕێوە دەبەن.