Abdullah Shukur
13 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2018
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی رووداوی بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی: "لەبارەی سەلامەتی لێکۆڵینەوەکان و ئاشکراکردنی ھەموو راستییەکان، تاکو ئێستا ھیچ ھەماھەنگییەکمان نەبینیووە، دەمانەوێت ھەماھەنگی ببینین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی رووداوی بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی رایگەیاند: "لەسەر داوای سعوودییەکان، لەبارەی پرسی پێکھێنانی گرووپێکی کاری هاوبەش ھاوڕاین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو: "بۆ ئەوەی داواکاری گشتی و شارەزایان بچنە ناو کۆنسوڵخانەی سعوودیە(لە ئیستانبوڵ)، پێویستە سعوودیە ھەماھەنگ بێت".