Enes Kaplan
08 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
ماڵاتیا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "خۆڕاگریی ئەو دایکانەی جگەرگۆشەکانیان رفێندراون بۆ شاخ، چۆک بە بازرگانەکانی خوێن لە قەندیل دادەدات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە کۆبوونەوەی قوتابیان و دەرچووانی ئیمام و خەتیب لە زانکۆی ئینۆنو لە ماڵاتیا کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی شارەوانییەکان گوتی: "لەو شارەوانییانەی دەستیان گۆڕیوە وەک شارەوانیی ئیستانبوڵ، ھەندێک کار دەکرێت کە قۆناغی ٢٨ی شوبات وەبیردەھێننەوە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی سووتاندنی دارستانەکان لەلایەن پەکەکەوە گوتی: "ئەوانەی بۆ گۆڕینی شوێنی ١٢-١٣ درەخت لە تەقسیم قیامەتیان ھێنا... دارستانەکانمان سووتێندران. پەکەکە سووتاندنی دارستانەکانی لەئەستۆ گرت. باشە بۆچی دۆستانی ژینگە لەبەرامبەر سووتاندنی دارستانەکاندا بە پەکەکە ناڵێن بوەستن؟ راست ناکەن و دڵسۆز نین".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئەو ھونەرمەندانەی بۆ دایکانی شەممە چوونە گاڵاتاسارای، بۆچی ناچن ھاوخەمی ئەو دایکانەبن کە منداڵەکانیان رفێندراون بۆ شاخ؟ چونکە ئەمانە دوو ڕوون".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەو دایکانە کرد کە رۆڵەکانیان بۆ شاخ رفێنراوە کرد و گوتی: "خۆڕاگریی ئەو دایکانەی جگەرگۆشەکانیان رفێندراون بۆ شاخ، چۆک بە بازرگانەکانی خوێن لە قەندیل دادەدات".
ئەردۆغان لە درێژەی وتەکانیدا گوتیشی: "ئەم میللەتە ھەرگیز رێگا بە دووبارەبوونەوەی ٢٧ی ئایار، ١٢ی ئەیلوول و ٢٨ی شوبات ناداتەوە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەر لەبارەی چالاکییەکانی بەردەم بارەگای لقی دیاربەکری ھەدەپە گوتی: "لەپاڵ ئەو دایکانەین، وەک دەوڵەت ئەوەی لەدەستمان بێت بۆیان دەکەین. ئەم رێکخراوی تیرۆریستییە ھەڵدێت و، ئێمە دوای دەکەوین. درەنگ و زوو باجی ئەم کارەیان دەدەن".