Abdullah Shukur
10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ -AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لە جیھان وا دەرکەوتووە کە ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمدایە لە ھاوکاریکردنی وڵاتانی دواکەوتوو، بەڵام بەپێی داھاتی نیشتمانی، تورکیا لە جیھان لە ریزبەندی یەکەمدایە لەم کارە. ئێمە پلە یەکین. ئەمریکا لە دوای ئێمەیە. بەریتانیا و ئەوانی دیکە لە پێشکەشکردنی ھاوکاری مرۆیی زۆر لە دوای ئێمەوەن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پرۆگرامێکی بەربانگ کردنەوە کە لە لایەن پارێزگای ئیستانبوڵ رێکخرابوو، گوتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئێستا ئەگەر بوێرە با نەخۆشێک لە دەرگای نەخۆشخانە بگەڕێنێتەوە. شتێکی بەم جۆرە نییە. ناتوانێت بیگەڕێنێتەوە، ناتوانێت لە نەخۆشخانەی تایبەتیش شتێکی لەم جۆرە بکات، ئەگەر کارێکی لەم جۆرە ئەنجام بدات ئەوا باجەکەی دەدات".
ئەردۆغان لەبارەی پێشکەشکردنی ھاوکاری مرۆیی لە جیھان گوتی: "لە جیھان وا دەرکەوتووە کە ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمدایە لە ھاوکاریکردنی وڵاتانی دواکەوتوو، بەڵام بەپێی داھاتی نیشتمانی، تورکیا لە جیھان لە ریزبەندی یەکەمدایە لەم کارە. ئێمە پلە یەکین. ئەمریکا لە دوای ئێمەیە. بەریتانیا و ئەوانی دیکە لە پێشکەشکردنی ھاوکاری مرۆیی زۆر لە دوای ئێمەوەن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی گوتەکەیدا باسی لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی تورکیا کرد و داوای لە ھاووڵاتیان کرد بڕۆنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، گوتی "بە دڵنیاییەوە بڕۆنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و ئیرادەی خۆتان بنوێنن. خوا بمانپارێزێت ئەگەر کارێکی نەخوازراو رووبدات، ئەوە پەشیمانی دادی نابێت. ئینشائەڵڵا ئێوارەی ٢٤ی حوزەیران دەبێتە گەورەترین جەژن بۆ گەلەکەمان".