Salih Bilici
10 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2019
ئادانا - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا كه له ئادانا سازكرا، گوتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "هاوپەیمانی جمهور، هاوپەیمانێتییەكی بەرژەوەندیخواز نییە، بۆ بەدەستهێنانی چەند شارەوانییەكی زیاتر پێكنەهاتووە".
گوتیشی: "گرووپێك بەپێشڕەویی جەهەپە و هەدەپە لە تەقسیم گوایە بۆ رۆژی ژنان كۆبوونەتەوە، بە فیكە و هوتاف كێشان بێ‌ڕێزییان بەرامبەر بانگ كردووە. ئێمه به گوتنی 'كاری شاره‌وانی خولیایه' به‌ڵێنی ئیداره‌یه‌كی شاره‌وانی ده‌ده‌ین به گه‌له‌كه‌مان كه هه‌موو كه‌سێك له ئامێز بگرێت. ئه‌وانیش به‌بێ رێزیکردن به ئاڵا و بانگهكهمان راسته‌وخۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و داهاتوومان. ته‌نها هاوپه‌یمانی ئه‌وان دوژمنایه‌تیكردنی بانگ و ئاڵایه. لەگەڵ گەلەكەمان پێكەوە، تا دوایین دڵۆپی خوێنمان دژی ئەوانە خەبات دەكەین کە چاو دەبڕنە ئاڵاكەمان كە نیشانەی ئازادیمانە، جا ئەوانە چ پەكەكە، چ فەتۆ یان هەر هێزێك بن جیاوازیی نییە. لەم وڵاتەدا هەرچی دوژمنی گەل، ئاڵا، بانگ، نیشتمان و دەوڵەت هەبێت، دژایەتیكردنیان فەرزە لەسەرمان. ئه‌و بابه‌ته، بابه‌تی سیاسی نییه، بابه‌تی شه‌ره‌فه. ئه‌گه‌ر ئێمه بۆ 3-5 ده‌نگ چاویان لێبپۆشین ئه‌وا ناتوانین ته‌ماشای رووخساری باو و باپیرانمان و رۆڵه‌كانمان بكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه تا كۆتایی به‌ره‌نگاری دوژمنانی بانگ و ئاڵا ده‌بینه‌وه".