Sefa Şahin
18 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2021
مێرسین - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان لەبارەی کارەکانی دروستکردنی ناوەندى ئەتۆميى ئاككويو رایگەیاند کە بەشى يەكەمى ناوەندەکە لە مانگى ئايارى ٢٠٢٣-دا تەواو دەبێت.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی: "ئەوانەی کە وادەزانن سیاسەت ھەوڵدانە بۆ تێکەڵکردنی رۆژەڤی وڵاتەکە لەگەڵ درۆ، بوختان و شێواندن بۆ ھەڵخەڵەتاندنی خەڵکی، ئەوانە بەھای کار، خزمەت و وەبەرھێنان نازانن".
ئەردۆغان، لە میانی ئەو گوتارەی کە لە رێورەسمی کردنەوەی چەند پرۆژەیەک لە گۆڕەپانى كۆمارى لە مێرسين پێشکەشی کرد، ئەوەی راگەیاند کە رێگاکانی فڕۆکەخانەی ناوچەیی چوکورۆڤا، یەکتربڕی تارسوس-چامڵی یایلا، سلیفکە- موت، ناوەندی گەشتیاری تارسوس و رێگاکانی ئانامور-کازانجی-ئەرمەنەک کە کارکردن تێیاندا بەردەوامە، لەماوەی ساڵی داھاتوودا تەواو دەبێت.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی: "ئەوانەی کە وادەزانن سیاسەت ھەوڵدانە بۆ تێکەڵکردنی رۆژەڤی وڵاتەکە لەگەڵ درۆ، بوختان و شێواندن بۆ ھەڵخەڵەتاندنی خەڵکی، ئەوانە بەھای کار، خزمەت و وەبەرھێنان نازانن".
ئەردۆغان، گوتیشی: "بەدوای چی دەگەڕێن لە دارى کورسیی خۆسەپێنەرەکان، ھاوەڵی کودەتاچییەکان، پاڵپشتیی تیرۆریستان و نوێنەرایەتی ئیمپریالییەکان، لە بەڕێز کەمال-دا ھەیە. تاکە شت کە نییەتی ھەڵوێستی خۆماڵی، ھەڵوێستی نەتەوەیی و سیاسەتی کار و خزمەتە".
ئەردۆغان، لە بارەی ھاوپەیمانیی جمھورەوە گوتی: "ھەرچۆن وەکو ھاوپەیمانیی جمھور تورکیامان لە کودەتاچییەکان پاک کردەوە، لە گەمارۆی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەرمانکرد، کردمانە ھێزێکی ناوچەیی و کردمانە خاوەن قسەی خۆی لە سستەمی جیھانيدا پەنا بەخوا لێرە بەدواوە زۆر شتی زیاتر بە گەلەکەمان دەبەخشین".
هاوکات سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان باسی لە کارەکانی دروستکردنی ناوەندى ئەتۆميى ئاككويو کرد و لەمبارەیەوە ئاشكرايكرد کە بەشى يەكەمى ناوەندەکە لە مانگى ئايارى ٢٠٢٣-دا تەواو دەبێت.