Barış Gündoğan,Hemın Othman Mohammed
11 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2019
ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان رایگەیاند "بە ھاوپەیمانی جمھور لەم رێگایەدا رێ دەکەین و بەردەوام دەبین. پشتیوان بەخوا تا ناو گۆڕ بەردەوام دەبین نەک تا ئەوەندەی کارمان پێی بێت".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "ئەگەر بابەتەکە شارەوانی بێت، لەم بابەتەدا ھیچ کەس ناتوانێت ئاو بکات بەدەستی ئێمەدا، شارەوانی کاری ئاک پارتی-یە. لە ناوچەی کێچیۆرەن-یش سندوقەکان دەتەقێنینەوە و لەگەڵ مەھمەت ئۆزھاسەکیی براماندا شارەوانی بەڕێوەدەبەین. لە شارەکەدا ئۆزھاسەکی و لە کێچیۆرەن لەگەڵ ئاڵتنۆکی برامان بەردەوام دەبین. ئەمە بەسە؟ نەخێر. گەورە شارەوانیی ئەنقەرە لەگەڵ تەواوی ناوچە شارۆچکەکانیدا لەیەکدەدەین".