Çiğdem Münibe Alyanak
08 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''بە بڕی ٢٦ ملیار لیرە، قەرزی سەر ٣،٣ ملیۆن خوێندکارمان سڕییەوە".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "لە ماوەی رابردوودا، کەسانێک بێوچان ھەوڵدەدەن کەلێن بخەنە نێوان ئێمە و گەنجانمانەوە".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "شانازی بەگەنجانەوە دەکەین، چونکە ئەو گەنجانەن کە سەدەی تورکیایان پێ دەسپێردرێت، ئەو گەنجانەن کە ئەو ھیوایەی چەندین سەدەیە گەلەکەمان خەونی پێوەدەبینێت، دەیکەن بەڕاستی".
ئەردۆغان راشیگەیاند: ''لە کاتێکدا کەسانێک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییدا سەرقاڵی نمایشن، ئێمە لەگەڵ گەنجەکانماندا رووبەڕوو و دەست لەناودەست، بەرەو سەدەی تورکیا ھەنگاو دەنێین''.