توركيا, سياسەت

ئەردۆغان: "بچووکترین دەستدرێژی بۆسەر کەشتی ئۆروچ رەیس بێ وەڵامی نامێنێتەوە"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان : "کەشتی گەڕان و ھەڵکەندن 'ئۆرۆچ رەیس' تا ٢٣ی ئاب لە چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت. لە بچووکترین دەستدرێژی (بۆسەر ئەو کەشتییە)، بە ھیچ شێوەیەک پاشەکشە ناکەین لە وەڵامدانەوەی پێویست".

Mümin Altaş  | 15.08.2020 - نوێکردنەوە : 16.08.2020
ئەردۆغان: "بچووکترین دەستدرێژی بۆسەر کەشتی ئۆروچ رەیس بێ وەڵامی نامێنێتەوە"

Ankara

ریزە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "کەشتی گەڕان و ھەڵکەندن 'ئۆرۆچ رەیس' تا ٢٣ی ئاب لە چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت. لە بچووکترین دەستدرێژی (بۆسەر ئەو کەشتییە)، بە ھیچ شێوەیەک پاشەکشە ناکەین لە وەڵامدانەوەی پێویست".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری کرد لە ئێوارە خوانێکی رێکخستنەکانی ئاک پارتی لە پارێزگای ریزە.

ئەردۆغان گوتی: "تورکیا زۆر نزیکبووەتەوە لە گەیشتن بە سەرووی ئاستی شارستانییەتی ھاوچەرخ".

ئەردۆغان لەبارەی رۆژھەڵاتی دەریای سپی: "ئەوانەی کە ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا بە سیاسەتێکی ورد تورکیایان خستە دەرەوەی سەرچاوەکانی وزەی باشوور، لەئێستادا ناتوانن لە رۆژھەڵاتی دەریای سپی سەرکەوتووبن".

ئەردۆغان لەبارەی ھەڵوێستەکانی یۆنان گوتی: "تا ئەمڕۆ نەرمیمان نواندووە. بەڵام یۆنان بە ھەمان ھەڵوێستی ئێمە وەڵام ناداتەوە. ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەمە، ئەوا ئەوەی پێویست بێت دەیکەین".

سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ھەروەک چۆن سەدەیەک پێش ئێستا پەیماننامەی سێڤەر-مان دڕاندووە کە ئامانج لێی پارچەکردنی وڵاتەکەمان بوو، ئێستاش بە ھەمان پێداگری "نیشتمانی شین"مان دەپارێزین".

ئەردۆغان لەبارەی رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست زیاتر گوتیشی: "لە رووی یاسای نێودەوڵەتی دەریاوانیی وڵاتەکەمان تا سەر ئێسقان مافی خۆیەتی. ئەمەش بە ھەموو توانایەوە بەرگریی لێ دەکات".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند "لە گۆڕەپانی کیشوەرەکەمان ملکەچی ھیچ چەتەیەک نابین. لە بەرامبەر زمانی ھەڕەشە و سەپاندنی سزا، ھەنگاو بەرەو دواوە ناھاوێژین".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın