Istanbul
ئیستانبوڵ – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی باڵاپۆشی له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تدا رایگەیاند ''ئەوانە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە دیوانی دادن، پێویستە سەرەتا فێربن کە ئازادی بیروباوەڕ چییە. بەتایبەتی دیوانی داد پێویستە ناوی بگۆڕێت. ئەوە لە دوور و نزیکەوە پەیوەندی بە دیوانی دادەوە نییە. ئایا دیوانی داد ده‌توانێت به هه‌مان شێوه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وانه بدات كه كڵاو(ی جوله‌كه) له‌سه‌ر ده‌نێن؟".
رەجەب تەیب ئەردۆغان به‌رله به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و كۆماری توركی قوبرسی باكوور به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی چل و حەوته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئۆپه‌راسیۆنی ئاشتیی قوبرس، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی له میوانخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك رێكخست.
سەرکۆماری تورکیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تورکیا و هەر تاکێکی گەلی تورک وەک دوێنێ، ئەمڕۆ و سبەیش بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی تورکی قوبرس و گوتی: ''لایەنی تورکی قوبرس جارێکی دیکە نیشانی جیهانی دایەوە کە کێ لەگەڵ چارەسەرە و کێش لە چارەسەرنەکردندا سوودمەندە. لە میانی سەردانەکەماندا لەگەڵ سەرکۆمار بەڕێز ئەرسین تاتار کۆدەبینەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆزە نیشتمانییەکەمان و پێشهاتەکانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکەین''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان به جه‌خت كردنه‌وه‌ی له‌وه‌ی كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی قوبرس دان به دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌تی هاوشان و خاوه‌ن سه‌روه‌ری، رایگه‌یاند "ئەگەر له‌مه‌ودوا قۆناغێکی نوێی دانوستان هه‌بێت، ئەوا تەنیا دەتوانرێت لەنێوان دوو دەوڵەتی یەکسان و خاوه‌ن سەروەریدا بکرێت. بانگەوازەکەم بۆ هەموو ئەو لایەنانە دووپاتدەکەمەوە بۆ بەهەند وەرگرتنی ئەم هەلە مێژووییە کە ئارەزووی داهاتوویەکی دادپەروەر، هەمیشەیی و جێگیر دەکەن لە قوبرس''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی باڵاپۆشی له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تدا گوتی: ''ئەوانە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە دیوانی دادن، پێویستە سەرەتا فێربن کە ئازادی بیروباوەڕ چییە. بەتایبەتی دیوانی داد پێویستە ناوی بگۆڕێت. ئەوە لە دوور و نزیکەوە پەیوەندی بە دیوانی دادەوە نییە. ئایا دیوانی داد ده‌توانێت به هه‌مان شێوه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وانه بدات كه كڵاو(ی جوله‌كه) له‌سه‌ر ده‌نێن؟".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی تاڵیبان سه‌باره‌ت به توركیا گوتی: "پێمان وایه بۆچوونی تاڵیبان وه‌ك ئه‌وه نییه كه موسڵمانێك ده‌بێت به‌رامبه‌ر موسڵمانێكی دیكه هه‌ی بێت. زۆرینه‌ی ئه‌فغانستان موسڵمانه. به‌رده‌وامیدان به جوڵانه‌وه‌یه‌كی وه‌ك بڵێی داگیركاری له ئه‌فغانستان كارێكی دروست نییه. وه‌كو توركیا داوا له تاڵیبان ده‌كه‌ین كه واز له جوڵانه‌وه‌ی داگیركردنی خاكی خوشك و براكانی خۆی بهێنێت و پێویسته چی زووه ببینین كه ئاشتی و ئارامی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر سه‌رتاسه‌ری ئه‌فغانستاندا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن