Muhammet Ali Kemal
01 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2017
نیودەلهی - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''ئەگەر سەرەڕای بوونی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەسەدی مرۆڤ‌کوژ کە نزیکەی یەک ملیۆن مرۆڤی کوشتووە و تیرۆری لە لایەن دەوڵەتەوە بڵاوکردووەتەوە، تا ئێستا سەرۆکایەتی سووریا بکات، ئەوا ئیتر قسەیەک نەماوە بۆ گوتن''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی هندستان، نارێندرا مۆدی، دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکانی هەردوو وڵات لە کۆشکی حەیدەرئاباد، بەشدارییان لە رێوڕەسمی واژووکردنی رێککەوتننامە سەبارەت بەو بابەتانەی رێککەوتوون لەسەری کرد و دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجامدا.
ئەردۆغان سوپاسی سەرکۆماری هندستان، پراناب موخەرجی کرد و ئاماژەی بەوەکرد لەوەڵامی بانگێشتەکەی ناوبراودا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، هەروەها سوپاسی سەرۆکوەزیران، نارێندرا مۆدی، کرد بۆ میواندارییە گەرم و گوڕەکەی.
سەرکۆماری تورکیا پرسە و سەرەخۆشی سەبارەت بەو کەسانەی لە هێرشە تیرۆریستییەکەی ٢٤ی نیساندا لە هندستان گیانیان لەدەستدا، نوێکردەوە و گوتی: ''ئەو هێرشە قێزەونە بەنەفرەت دەکەم. ئێمە وەک وڵاتێک کە بەرەنگاری ترسناکترین رێکخراوە تیرۆریستییەکانی جیهان دەبینەوە، زۆر باش لە ئازاری دۆستە هندییەکانمان تێدەگەین. تورکیا پشتیوانیی تەواوی هندستانە لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا. رێکراوە تیرۆریستییەکان ئامانجیان ئەوەیە کە لەرێگەی تۆقاندن، رژاندنی خوێن و فرمێسکەوە، ئارەزووەکانیان وەدی بهێنن. بەڵام چەند هەوڵ بۆ ئەو مەبەستە دەدەن با بیدەن، دواجار بەدڵنیاییەوە، لەو خوێنەدا دەخنکێن کە دەیڕێژن''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە جەنگی ناوخۆی سووریا دوا و رایگەیاند: ''ئەگەر سەرەڕای بوونی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەسەدی مرۆڤ‌کوژ کە نزیکەی یەک ملیۆن مرۆڤی کوشتووە و تیرۆری لە لایەن دەوڵەتەوە بڵاوکردووەتەوە، تا ئێستا سەرۆکایەتی سووریا بکات، ئەوا ئیتر قسەیەک نەماوە بۆ گوتن''.
گوتیشی: "چاوه‌ڕوانیی چی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێت؟ دادپه‌روه‌ری. به‌ڵام ئایا دادپه‌روه‌ری له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌یه؟ هه‌رگیز شتی وا نییه. كاتێك ئه‌ردۆغان ئه‌مه ده‌ڵێت پێیان قورسه و حه‌زی پێناكه‌ن. باشه ئه‌ی ئێمه خۆمان لای كێ خۆشه‌ویست بكه‌ین؟ ئێمه خۆمان لای ستهملێكراوانی جیهان خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌مان به‌سه".