Meltem Bulur,Muhammet Ali Kemal
09 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک رایگەیاند "ئەوەی کە زیانمەند دەبێت ئەمریکایە. چونکە پابەند نیین بە رێککەوتنێک کە ئەنجامتان داوە".
کەناڵی سی ئێن ئێن بەشی یەکەمی ئەو چاوپێکەوتنەی بێکی ئاندەرسن-ی بڵاوکردەوە کە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان-دا ئەنجامیداوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بە کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک، ئاماژەی بەوەکردووە رێککەوتنەکە بووەتە هۆکاری ئەوەی ئەو دۆخە نەرێنییەی ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامە بۆ دۆخێکی ئەرێنی بگۆڕێت و هیواکانی زیادکردووە.
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاندووە ''ئێستا ئەمە لە ساتێکدا پێچەوانە ببێتەوە، نەک تەنها ناوچەکە بەڵکو کاریگەریی لەسەر ئابووریی هەموو جیهان و هەربۆیەش کاریگەریی لەسەر تورکیا دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی ئەگەر ئەمریکا بەرژەوەندییەکیشی لەم دۆخە دەستبکەوێت، زۆر وڵات ناڕەحەت دەکات و گورزی گەورەیان بەردەکەوێت و گوتی: "بۆچی رێگە بۆ قەیرانی نوێ خۆشبکەین؟".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو مەترسییانەی لەم دۆخە دەکەوێتەوە، سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند "ئەوەی کە زیانمەند دەبێت ئەمریکایە. چونکە پابەند نیین بە رێککەوتنێک کە ئەنجامتان داوە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لە پێویستیی پابەندبوون بە رێککەوتن دوای ئەوەی کە واژووەکان کراون، کردووەتەوە و رایگەیاندووە "ههركاتێك پێتانخۆشبوو رێككهوتنه نێودهوڵهتییهكان ههڵبوهشێننهوه، ههركاتێك پێتانخۆشبوو رێككهوتن ئهنجامبدهن. شتی وا نابێت".
تەواوی چاوپێکەوتنەکە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٨:٠٠ بڵاودەکرێتەوە.