توركيا, سياسەت, جيهان

ئەردۆغان: "ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێر تەنیا لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییدا سنووردار نابێت"

Eda Özdener  | 21.11.2022 - نوێکردنەوە : 22.11.2022
ئەردۆغان: "ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێر تەنیا لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییدا سنووردار نابێت"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێر رایگەیاند "تەنیا لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییدا سنووردار نابێت. بڕیاری لەسەر دەدرێت کە پێویست بە بەشداری چەند هێزی وشکانیی دەکات، بەو شێوەیە هەنگاو دەنێین".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی گەڕانەوەی بۆ تورکیا دوای بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی جامی جیهانیی "FIFA" ٢٠٢٢ لە قەتەر لەناو فڕۆکەدا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و روونکردنەوەی سەبارەت بە بابەتەکانی رۆژەڤ دا.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێر گوتی: ''دامەزراوە ئەمنییەکانی تورکیا، بەمۆڵەت کار ناکەن. ئێمە بڕیار دەدەین و هەنگاو دەنێین. پێویستە لە مەودوا ئەمریکاش بمانناسێت".

گوتیشی: "ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێر، ئۆپەراسیۆنێک نییە لە باکووری سووریا و عێراق لە گۆترە بیری لێ کرابێتەوە کە داخۆ کێ چی لەبارەیەوە دەڵێت. کاتێک دەڵێن شەوێک لەپڕدا دێین، لەخۆڕا واناڵێین. هەر کە کاتی هات ئەو هەنگاوانە گیرایەبەر. ئۆپەراسیۆنەکەش تەنیا لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییدا سنووردار نابێت. بڕیاری لەسەر دەدرێت کە پێویست بە بەشداری چەند هێزی وشکانیی دەکات، بەو شێوەیە هەنگاو دەنێین''.

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها رایگەیاند "١٢ ئامانجی ئەو تیرۆریستانەمان بەئامانج گرتووە کە لە کۆبانێ خۆیان حەشار داوە. هیچ هەڕەشەیەک نییە، بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکە لە ئارادایە".

سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکۆماری میسر گوتی: "گوتبووم دەکرێت ئەم پرۆسەیە دەست پێ بکات. لێرەوە هەنگاوی دەستپێکی ئەم پرۆسەیە نرا. تەنیا داواکاریمان لێیان ئەوەیە با لەڕێگەی ئەم کۆبوونەوانە لێرەدا ئاشتیی بۆئەوانە فەراهەم بکەین کە لە دەریای ناوەڕاست دژبە ئێمە هەڵوێست وەردەگرن".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "یەکگرتوویی نەتەوەی تورک و گەلی میسر لە رابردوودا، بۆ ئێمە زۆر گرنگە، بۆچی سەرلەنوێ دەست پێ نەکاتەوە؟ بۆچی دەست پێ نەکەینەوە؟ ئێمە ئەو ئاماژانەمان بۆ ئەوان دا".

سەرکۆمار ئەردۆغان دەربارەی یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندیی تورکیادا رایگەیاند "یەدەگی دراو لە بانکی ناوەندیی گەیشتووەتە ١٢٣ ملیار دۆلار. رەنگە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە یەدەگی دراو بگاتە ١٣٠ ملیار دۆلار".

سەرکۆماری تورکیا لەبارەی نرخی کاڵا و کەلوپەل لە فرۆشگاکاندا باسی لەوە کرد کە بەڕێکاری زۆر جیاوازتر ئەو خاڵانە کۆنترۆڵ دەکرێن، چونکە وا دیارە سزای پارە ئەوانە چاک ناکات و گوتی: "لە یەکەمین کۆبوونەوەی کابینەدا، هەنگاوەکانی دیکەیش تاوتوێ دەکەین جگە لە سزادان بە پارە و لەسەر ئەو بابەتە دەوەستین".

رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها سەبارەت بە لێدوانێکی سەرۆکی گشتیی ئییی پارتی، مەراڵ ئاکشەنەر گوتی: "چۆن دەتەوێت ئەو هەنگاوەی هاوپەیمانیی جمهور ناویەتی بە قومار وەسف بکەیت. بەڕێز ئاکشەنەر پێداچوونەوە بە خۆی و کەسانی دەوروبەری خۆیدا بکات باش دەبێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın