Aylin Sırıklı,Muhammet Ali Kemal
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا بڕیاریدا سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی لقی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌كان، ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانیان، به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ڵبژاردن و به‌رپرسیارانی دیكه، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا كه‌سانێكیان بۆ ده‌سته‌ی سه‌ر سندوقه‌كان دامه‌زراندووه، تۆماربكرێت.
بڕیاره كورته‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا سه‌باره‌ت به دووبارەکردنەوەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ، نووسرایه‌وه.
له بڕیاره‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ر سندوقه‌كان كه له‌لایه‌ن لقه‌كانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌كان، له ده‌ره‌وه‌ی یاسا پێكهێنراون و ئه‌م بابه‌ته‌ش كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ده‌سته‌ی دامه‌زراوه‌كه بڕیاردراوه كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ له ٣١ی ئاداری ٢٠١٩دا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامبدرێته‌وه.
هه‌ر له بڕیاره‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردندا فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و بڕیاردراوه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ له ٢٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩دا سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامبدرێته‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دامه‌زراوی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاریداوه سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی لقی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌كان، ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانیان، به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ڵبژاردن و به‌رپرسیارانی دیكه، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا كه‌سانێكیان بۆ ده‌سته‌ی سه‌ر سندوقه‌كان دامه‌زراندووه، تۆماربكرێت.