توركيا

ئیستانبوڵ.. دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٠ گومانلێکراوی فەتۆ

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا، ژمارەیەکی زۆر گومانلێکراو دەستگیرکران و گەڕان و پشکنین لە شوێنەکانیاندا بەردەوامە.

Halil Demir  | 18.01.2022 - نوێکردنەوە : 18.01.2022
ئیستانبوڵ.. دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٠ گومانلێکراوی فەتۆ

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

بەمەبەستی دەستگیرکردنی ١٠ گومانلێکراو کە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پێکهاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لەنێو سوپای تورکیادا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە کە ئیمامی رێکخراوەکە و خوێندکارانی سەربازیی دەرکراویان لەنێودایە، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات دەستی پێ کرد.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی فەتۆ لەنێو سوپای تورکیادا کە لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تیرۆر و تاوانە رێکخراوەییەکانی سەربە سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی کۆماریی ئیستانبوڵەوە بەڕێوەدەچێت، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ١٠ گومانلێکراو دەرکرا کە ئیمامی مەدەنی رێکخراوەکە و خوێندکاری دەرکراوی سەربازیی بوون و دەرکەوتووە بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵی ناوخۆی رێکخراوەکە لە رێگەی تەلەفۆنی گشتییەوە پەیوەندیان بە ئیمامەکانی رێکخراوەکەوە کردووە.

دوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنەکە، بەمەبەستی دەستگیرکردنی گومانلێکراوان تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ دەستیان بە هەڵمەتێکی بەرفراوان کرد لە سەرانسەری پارێزگاکەدا.

لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ژمارەیەکی زۆر گومانلێکراو دەستگیرکران و گەڕان و پشکنینیش لە شوێنی مانەوایان ئەنجامدرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın