Hikmet Faruk Başer,Ramal Abdullah Mahmood
24 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ – AA
له شه‌قامی سوتلوجه فوادیهی ناوچه‌ی به‌یئۆغڵو له ئیستانبوڵ خاكی ژێر ته‌لارێك له رۆچووندایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له شه‌قامی سوتلوجه فوادیهی ناوچه‌ی به‌یئۆغڵو له ئیستانبوڵ خاكی ژێر ته‌لارێك له رۆچووندایه و هه‌ر دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یشیان تیمه‌كانی ته‌ندروستی و ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
تیمه‌كانی پۆلیس ده‌ورووبه‌ری تەلارەكهیان به‌ڕووی ئۆتۆمبێلدا داخستووه و رێوشوێنی ئه‌منی چڕ‌وپڕیان گرتۆته به‌ر.
له كاتێكدا هاووڵاتییان له ته‌لاره‌كه هێندراونه‌ته ده‌ره‌وه هه‌روه‌ها هاووڵاتییانی ناو ته‌لاره‌كانی دیكه‌ی نزیك له‌و تهلارهش هێندراونه‌ته ده‌ره‌وه. هێشتا رۆچوونی خاكی ژێر ئه‌و ته‌لاره به‌رده‌وامه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.