Yusuf Aydın Deniz
24 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "له سه‌رده‌مێكدا كه له وڵاتانی خۆرئاوا ناتواندرێت كارمه‌ند بۆ سه‌ربازیی ده‌ستكه‌وێت، ئێمه به به‌رده‌وامی ناچارده‌بین بۆ به‌رگرتن له كه‌ڵه‌كه‌بوون یاسای به‌ده‌لی سه‌ربازیی ده‌ربكه‌ین".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان، گوتارێکی پێشکەشکرد.
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان گوتی: "له سه‌رده‌مێكدا كه له وڵاتانی خۆرئاوا ناتواندرێت كارمه‌ند بۆ سه‌ربازیی ده‌ستكه‌وێت، ئێمه به به‌رده‌وامی ناچارده‌بین بۆ به‌رگرتن له كه‌ڵه‌كه‌بوون یاسای به‌ده‌لی سه‌ربازیی ده‌ربكه‌ین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت یاسای دەوڵەتی نەتەوەی جوولەکە کە هەفتەی رابردوو پەرلەمانی ئیسرائیل پەسەندیکرد گوتی: "ئەم رێکارە، بوار بۆ هیچ گومانێک سەبارەت بەوەی کە ئیسرائیل زایۆنیترین، فاشیستترین و نەژادپەرستترین دەوڵەتە، ناهێڵێتەوە".
سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها گوتی: "داوا لە جیهانی ئیسلام، جیهانی کریستیان، سەرجەم دەوڵەتە ئازادیخواز و دیموکراتەکانی جیهان، دامەزراوەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکاران دەکەم، دەست بە جموجوڵ بکەن لە دژی ئیسرائیل".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.