İbrahim Halil Aktürk
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامدرا.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەستیان بە هەڵمەتێک کرد بۆ دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانەی بانگەشەی ئەوە دەکرێت کاریان بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کردبێت.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا تیمەکان بە پشتیوانی تیمی تایبەتی پۆلیس ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان کردە سەر چەند ناونیشانێکی دیاریکراو.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا ژمارەیەکی زۆر گومانلێکراو دەستگیرکران.
ئاماژە بەوەیش کرا کە گەڕان و پشکنین لەو ناونیشانانەدا درێژەی هەیە.