توركيا

ئیزمیر.. دەستگیرکردنی ٢٨ کۆچبەری نایاسایی

Mustafa Güngör  | 21.05.2022 - نوێکردنەوە : 22.05.2022
ئیزمیر.. دەستگیرکردنی ٢٨ کۆچبەری نایاسایی

ئیزمیر - AA

لە قەزای دیکیلی سەربە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیا، ٢٩ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران، کە هەوڵیان دەدا بە رێگەی نایاسایی بچنە دەرەوەی تورکیا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان، لە کەناراوەکانی دیکیلی بەلەمێکی لاستیکی کۆچبەران لەلایەن راداری گەڕۆکی ئاسایشی کەناراوەکانەوە بەدیکراوە کە کۆچبەری نایاسایی تێدا بووە.

دوای ئەوەی تیمی ئاسایشی کەناراوەکان رەوانەی ناوچەکە کراون دەست بەسەر بەلەمەکەدا گیراوە و، ٢٩ کۆچبەری نایاسایش دەستگیرکراون.

تەواوی کۆچبەرەکان دوای کۆتایی هاتنی رێکارە یاساییەکان، رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın