Kemal Karadağ
21 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2022
قۆنیا - AA
تیمی نمایشی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا (سۆلۆتورک)، بۆ یەکەمجار بە فڕۆکەی "F-16" مانۆڕی کۆبرای نمایش کرد کە بریتییە لە فڕینی فڕۆکەکان بە کەمترین خێرایی لە بەرزییەکی کەمدا و دواتر بەرزکردنەوەی لووتی فڕۆکەکە و بەرزبوونەوەی بە شێوەیەکی رێک.
تیمی سۆلۆتورک ماوەی ١١ ساڵە چەندین مانۆڕی سەربازی جۆراوجۆری نمایش کردووە و ئەمجارەش توانی بەسەرکەوتوویی مانۆڕی کۆبرا، نمایش بکات.
یەکێک لە ئەفسەرە فڕۆکەوانەکانی تیمەکە بە ناوی ئەمرە مەرت، لێدوانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دا و باسی لەوە کرد کە سیستهمی بەشی دواوەی فڕۆکە لە فڕۆکەی ئاساییدا بزۆکە بەڵام لە فڕۆکەی "F-16"دا جێگیرە، گوتیشی: "ئێمە یەکەم تیمین کە توانیبێتمان بە فڕۆکەی "F-16" مانۆڕی کۆبرا نمایش بکەین. فڕین لە بەرزاییەکی کەمدا بە خێراییەکی کەم، ترسناکترین بەشی مانۆڕەکەیە. ئێمە توانیمان بۆ ماوەیەکی درێژ بە خێراییەکی کەم لە بەرزییەکی کەمدا بفڕین".
ئەفسەرێکی دیکەی سۆلۆتورک بە ناوی موراد باکیجی، باسی لەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە فڕۆکەوانی "F-16"یە و ساڵی رابردووش هاتووەتە ناو تیمی سۆلۆتورکەوە.
باکیجی، لهمیانەی لێدوانەکەیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ چەندین جوڵە و مانۆڕی نوێیان ئامادە کردووە و "مانۆڕی کۆبرا"ش یەکێک بووە لە نمایشەکانیان، گوتیشی: "ئەو هەستەی لە کاتی نمایشەکاندا هەستی پێدەکەین، باس ناکرێت. ئێمە هێز و توانای گەلی تورک نمایش دەکەین.
تایبەتمەندی فڕۆکەوانی تورک کە لە فڕۆکەوانی میللەتانی دیکەی جیا دەکاتەوە، ئەوەیە کە فڕۆکە یەکەم عیشقی فڕۆکەوانی تورکە".
جێی وەبیرهێنانەوەیە سۆلۆتورک، ساڵی ٢٠١١ لە سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزە ئاسمانییەکانی تورک دامەزرا. بۆ ئەم تیمە کە لە رێی فڕۆکەی جەنگی "F-16"ەوە نمایشی ئاسمانی ئەنجام دەدەن، دیزاینی تایبەت ئەنجامدرا.
تا ئێستاش تیمی سۆلۆتورک، ٢١٩ مانۆڕی ئاسمانی نمایش کردووە کە ١٥٢یان لە ناوخۆی وڵات و ٦٧یان لە دەرەوەی وڵات بوون.