Emrah Oktay
20 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە پاڵەوانییەتی بۆکسێنی ئافرەتانی جیھان کە لەلایەن یەکێتیی بۆکسێنی نێودەوڵەتیی لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، وەرزشوانی تورک بوسە ناز چاکرئۆغڵو لە کێشی ٥٠ کیلۆیدا مەدالیای زێری بەدەستھێنا.
لە ١١ ھەمین و کۆتا رۆژی پاڵەوانییەتەکەدا کە لە دامەزراوەی لاوان و وەرزشی باشاکشەھیر لە ئیستانبوڵ رێکخرابوو، وەرشوانی تورک بوسە ناز چاکرئۆغڵو لە کێشی ٥٠ کیلۆیدا گەیشتە یاری کۆتایی.
بوسە ناز چاکرئۆغڵو لە دوای ئەوەی ھەنگاو بە ھەنگاو توانی لە ھەریەک لە موگونساران بالسان مەغۆلی، رومەیسا باولامی جەزائیری، ئایرا کۆردێرۆ و فێرناندێزی ئیسپانی بباتەوە، لە یاری کۆتایدا رووبەڕووی ئینگریت لۆرێنا ڤالەنسا ڤیگتۆریای کۆلۆمبی بووەوە.
بوسە ناز ھەر لە سەرەتای یارییەکەدا بە وزەیەکی بەرزەوە دەستی پێ کرد و لە خولی یەکەمدا توانی ٥-٠ بەسەر رکابەرەکەی سەربکەوێت. ھاوکات لە خولی دووەم بە ئەنجامی ٤-١ و لە کۆتا خولیش بە ئەنجامی ٤-١ بەسەر رکابەرە کۆلۆمبییەکەی سەرکەوت و توانی ببێتە پاڵەوانی جیھان.
لەلایەکی دیکەش بە ھەمان شێوە وەرزشوانی تورک خەدیجە ئاکباش لە کێشی ٥٤ کیلۆیدا گەیشتە یاری کۆتای پاڵەوانییەکە.
خەدیجە ئاکباش لە دوای ھەنگاو بە ھەنگاو توانی لە زەینا نەساری ئەڵمانی، ئەکاتێرینا سیچاڤای ئەرمەنی، ستنانیمیریا پێترۆڤای بولگاری، تبتابیتھای تایلەندی بباتەوە، گەیشتە یاری کۆتای و رووبەڕووی لاسرامیۆرای پێریڤیۆک-ی رۆمانی بووەوە.
خەدیجە ئاکباش لە خولی یەکەم بە ئەنجامی ٤-١ بردەوە، بەڵام لە خولی دووەم بە ئەنجامی ٣-٢ دۆڕاندی، لە خولی سێیەم ٣-٢ لە رکابەرەکەی بردەوە و توانی لە کێشی ٥٤ کیلۆیدا ببێتە پاڵەوانی پاڵەوانییەتەکە.