Eşref Musa,Levent Tok,Burak Karacaoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
12 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2019
ئیدلب – AA
له ئاكامی هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه ده‌كه‌ونه سنووری "ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب"، هه‌شت مەدەنی کوژران.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێم هێرشه ئاسمانییه‌كانیان بۆسه‌ر سێ گوندی باشووری پارێزگای ئیدلب چڕكرده‌وه.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، هه‌شت كه‌س کوژراون كه دوو كه‌س له خاس، یه‌ك كه‌س له تهببیش و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌یش له كه‌فه‌ر عه‌ین بوون.
تیمه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن هێرشه‌كانی سه‌ر كه‌فه‌ر عه‌ین زۆر به‌هێزبوون و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی قوربانیان به‌رزببێته‌وه.
له‌م سێ رۆژه‌ی دواییدا به هۆی هێرشه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی هێزه‌كانی رژێم و رووسیای پشتیوانی ٢٨ مەدەنی له سنووری "ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" کوژراون.