Ferdi Türkten
15 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، رۆبێرت ئۆبریان ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی بڵاوکراوەتەوە، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، رۆبێرت ئۆبریان، تاوتوێی پرسەکانی لیبیا، رۆژھەڵاتی دەریای سپی و پرسی فەڵەستینی کرد.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تورکیا لایەنگری ئەوەیە کێشەکانی لیبیا و رۆژھەڵاتی دەریای سپی لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی ئاشتیانە و دانوستان چارەسەر بکرێت.
ھەروەھا لەسەر پرسی فەلِەستین جەخت لەوە کراوەتەوە کە تەنھا لە چارەسەریی دوو دەوڵەتی و پلانێکی دادپەروەرانە کە فەڵسەتینییەکان قبوڵی بکەن، ئاسوودەیی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەستەبەر دەکرێت.