Fahrettin İbrahim
29 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسمانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی خواکورک، ئاڤەشین-باسیان و ناوچەکانی مەتینا-ی باکووری عێراق، ١٤ تیرۆریست لە چالاکی خران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسمانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی خواکورک، ئاڤەشین-باسیان و ناوچەکانی مەتینا-ی باکووری عێراق ژمارەیەک حەشارگە و کۆگای چەک و تەقەمەنی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ١٤ تیرۆریست لە چالاکی خران".