Orhan Onur Gemici
16 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، به به‌شداری ٧٩٥ جه‌ندرمه، پۆلیس و پارێزه‌ری ئه‌منیی، ئۆپه‌راسیۆنی "Kapan-4 Mava"ی له باتمان ده‌ستپێكرد.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی Kapan كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوخۆی تورکیا دهسیپێكردبوو، سه‌ره‌ڕای سه‌ختی كه‌شوهه‌وا به‌وپه‌ڕی تینه‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌مه‌به‌ستی له چالاكی خستنی تیرۆریستان ئۆپه‌راسیۆنی "Kapan-4 Mava" له باتمان ده‌ستیپێكرد.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كانی جه‌ندرمه‌ی ناوچه‌ی دیاربه‌كر و جه‌ندرمه‌ی پارێزگای باتمان-ه‌وه ئیداره ده‌كرێت تیایدا ٧٩٥ جه‌ندرمه، پۆلیس و پارێزه‌ری ئه‌منیی به‌شدارن.