Sarp Özer
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
هێزه ئه‌منییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا له هه‌كاری ده‌ستیان به‌سه‌ر ژمارەیەک موشه‌ك و دۆشكه و بڕێک ته‌قه‌مه‌نییدا گرت كه هێشتا نه‌زانراوه لەكام وڵات بەرهەمهێنراوە.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتوون، ئۆپه‌راسیۆنی هه‌كاری دژی تیرۆر به‌به‌شداریی ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامه.
له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا دوێنێ له‌نێوان گه‌ردان ته‌په و باشكایا ته‌په‌ی سه‌ربه شارۆچكه‌ی شهمزینیان، ژمارەیەک موشه‌ك و دۆشكه و بڕێک ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا كه له نایلۆنه‌وه پێچرابوون و هێشتا نه‌زانراوه لەكام وڵات بەرهەمهێنراون.
له‌ناوچه‌ی داغڵجای سه‌ربه یوكسەكۆڤاش هێزه ئه‌منییه‌كان سێ بۆمبی ده‌ستكردیان دۆزییه‌وه و له‌شوێنی خۆیدا ته‌قاندیاننه‌وه.