Rewa Mahmut Hasan
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە - AA
لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی رووسیا دیمیتری مێدڤێدیڤ کرد بەبۆنەی بردنەوەی پارتەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی رووسیا، کە لە ١٨ی ئەیلوولدا بەڕێوەچوو .
بەپێی زانیارییەکان یڵدرم پیرۆزبایی لەمێدڤێدیڤ کردووە بەبۆنەی بردنەوەی پارتی رووسیای یەکگرتوو کە ناوبراو سەرۆکایەتی دەکات، لەهەڵبژاردنی ١٨ی ئەم مانگەدا دوای ئەوەی لەسەدا ٥٥ ی دەنگەکانی مسۆگەرکرد لەپەرلەمان.
یڵدرم بەناوی گەل و حکوومەتی تورکیاوە سوپاسی رووسیای کرد بۆ ئەو پاڵپشتییەی بەرامبەر بە وڵاتەکەیان نیشانیداوە لەبەرامبەر هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵاچییەوە لە ١٥ ی تەمووزدا.
لای خۆشییەوە مێدڤێدیڤ سوپاسی یڵدرمی کردووە و ئاماژەی بە گرنگیی ئەو هەنگاوانە کردووە کە هەردوولا دەینێن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانیان.
بەپێی زانیارییەکان هەردوولا باسیان لە دۆخی سووریا کردووە و رێککەوتوون لەسەر بەردەوامیدان بە دانیشتن و کۆبوونەوە سیاسییە باڵاکانی نێوانیان لەسەر پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە.