Ramazan Ercan,Ömer Süt,Hemın Othman Mohammed
02 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2017
ئیزمیر - AA
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه) له‌نێو سوپای توركیادا، كه له 26 ناوچە به‌ڕێوه‌چوو کە ناوەندەکەی پارێزگای ئیزمیرە، له كۆی 71 سه‌رباز كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی نهێنی "ByLock"ی رێكخراوه‌كه‌یان به‌كارهێنابێت، 40 یان ده‌ستگیركران.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیزمیره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تیمه‌كانی پۆلیس ئۆپه‌راسیۆنێكیان بەمەبەستی دەستگیرکردنی 71 سه‌رباز و كه‌سوكاریان ئه‌نجام دا، كه له‌نێویاندا سه‌ربازی پله‌دار هه‌یه و ده‌ركه‌وتووه به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی نهێنی "ByLock"یان به‌كارهێناوه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه له یه‌ك كاتدا له 26 ناوچەی پارێزگای ئیزمیر، ئیستانبوڵ، ئه‌نقه‌ره و ئه‌نتاڵیا ئه‌نجام درا، له كۆی 71 سه‌رباز و شه‌ش کەس لە كه‌سوكاری سه‌ربازان، 40یان ده‌ستگیركران.