Hamdi Çelikbaş
27 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به بڕیاری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه له رۆژنامه‌ی فه‌ڕمی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوكرایه‌وه، ورده‌كاریه‌كان له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروستكراوی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ئاشكرابوو.
به پێی ئه‌و بڕیاره كه به واژووی ئه‌ردۆغان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروستكراوی ناوخۆی توركیا له بورسا داده‌مه‌زرێنرێت و ده‌وڵه‌تیش هاوكاری پرۆژه‌كه ده‌كات.
كارگه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی ئۆتۆمبێلی توركیاوه وه‌ك وه‌به‌رهێنانێكی نوێ دروست ده‌كرێت و، بڕی وه‌به‌رهێنانی جێگیری پێشبینیكراوی 22 ملیار لیره ده‌بێت.
ماوه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كه له به‌رواری ده‌ستپێكردنه‌وه كه 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2019ه، 13 ساڵ ده‌بێت.

ئه‌گه‌ر له‌و ماوه پێشبینیكراوهدا وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام نه‌درا، ئه‌وا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیاوه نیوه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ زیادده‌كرێت.
له كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی خۆماڵیدا چوار هه‌زار و 323 هه‌لی كار ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.

به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به پێنج مۆدێل ده‌بێت و، له ساڵێكدا 175 هه‌زار دانه‌ی لێ به‌رهه‌مده‌هێندرێت.