Halil Fidan,Muhammet Ali Kemal
28 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
ئورفا - AA
له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ئورفا حه‌وت گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران كه زانیاری ئه‌وه‌یان له‌باره‌وه هه‌یه له ئاستی به‌ناو "ئه‌میر" له پێكهاته‌ی رێكخراوه‌كه‌دا له سووریا چالاكییان ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئورفاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئورفا و به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له چالاكییه‌كانی داعش و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردووه.
ئه‌وه ده‌ستنیشانكرا حه‌وت گومان‌لێكراو كه زانیاری ئه‌وه‌یان له‌باره‌وه هه‌یه له ئاستی به‌ناو "ئه‌میر" له پێكهاته‌ی داعشدا له سووریا چالاكییان ئه‌نجامداوه، له ئورفان.
دوای ئه‌وه‌ی ئهدرهسهكانیان ده‌ستنیشانكرا، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا سه‌رجه‌م گومانلێكراوه‌كان ده‌ستگیركران.