Muhammet Ali Kemal
28 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌نێو فه‌رمانده‌یی هێزه ده‌ریاییه‌كان، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ٢٧ كه‌س ده‌ركرا كه ١١یان سه‌ربازی هه‌میشه‌یین و سیانیان عهمیدن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ٢٧ كه‌س له فه‌رمانده‌یی هێزه دهریارییهكان ده‌ركراوه كه له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدابوون له‌گه‌ڵ ئیمامه‌كانی فه‌تۆ.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه ١١ كه‌س له‌و ٢٧ كه‌سه سه‌ربازی هه‌میشه‌یین و سیانی دیكه‌یان پله‌ی عه‌میدیان هه‌یه و ئه‌وانی دیكه‌ش له پله‌ی جۆراوجۆردان و كاره‌كانی ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌وه ده‌ستیپێكردووه.